نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بە پێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرقاڵی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی 120 ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی نۆ، بڕیاریشە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە داهاتی نانەوتی ئامادەبکرێت و هەرکات بەغداد داوای کرد ڕادەستی بەغداد بکرێت.
سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ، وەزارەتی دارایی راسپاردووە کۆکردنەوەی 120 ملیار داهاتی نانەوتی مانگانە لە پێشینەی کارەکانیان بێت، بۆیە وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی پارەکەیە.
سەرچاوەکە وتیشی " ئەگەر تاوەکو سەری مانگ 120 ملیارەکە ئامادەبکرێت ڕاستەوخۆ رەوانەی بەغداد دەکریت، بۆ ئەوەی هەتا پێش هەڵبژاردن مووچەیەکی تر دابەش بکرێت.
دوێنی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی نارد، بڕیارە سبەی و دووسبەی کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە بێت.
|