کێشە بۆ مووچەی 42 هەزار مووچەخۆر دروستبوو
نها نیوز – هەواڵەکان
نوێنه‌رێكی مامۆستایانی گرێبه‌ست ئاشکرایکرد، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست لەخشتەی ئەمڕۆدا نەبووە لەکاتێکدا کە بڵاوکرابووەوە تێیدا بوو، ژمارەی مامۆستاکان نزیكه‌ی 42 هه‌زار کەسن.
عه‌لی ڕه‌ئوف، نوێنه‌ری مامۆستایانی گرێبه‌ست لەراگەیەندراوێکدا وتی "ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا كه زیاتر لە 111 هەزار مامۆستان و ئه‌وه‌مان پێخۆشە، بەڵام مووچه‌ی نزیکەی 42 هەزار مامۆستای گرێبەست دابەش نەکرا".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست رووی ده‌می دەکاتە حكومه‌تی کاربەڕێکەر و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و دەڵێت "بۆمان روونبكه‌نه‌وه ئێمه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست سه‌ر به چ وه‌زاره‌تێكین".
|