ئابوری

لە حکومەتەوە زانیاری گرنگ لە بارەی مووچەی هەرێم ئاشکرا کرا

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لەبەغدا ئاشکرای کرد، بریارە ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، چونکە بەپێی یاسای بودجە نابێت ھیچ مووچەیەک بفەوتێت، دەشڵێت" ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت."

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ کرا .

اماژەی بەوەشدا، ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت.

فارس عیسا وتیشی “یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵی پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سوودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بەسیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ مووچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مانگی 10 داین بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی8 یان وەرنەگرتووە و ساڵیش تەنها دوو مانگی ماوە، هێشتتا 4 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لای عێراق دەمێنێت.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.