نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی 8 ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
لە بەغداوە وادەی تەمویلی مووچەی مانگی 8راگەیەندرا و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت "دوای هاتنی پارە خشتەی مووچە رادەگەیەندرێت."
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان سبەینێ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 974 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کرد، خشتەی مووچە ئامادەیە و دوای هاتنی پارە بە خێرایی خشتەکە بڵاودەکرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی هەینییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکات.
|