نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 8 راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربکات و کۆپییەکی بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بنێرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وەریگرتووە، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربکات و کۆپییەکی بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بنێرێت.
سەرچاوەکە وتیشی "دوای ئەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ، بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکات."
بە دوای ئەم هەنگاوەدا، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت دوو بۆ سێ ڕۆژ بخایەنێت.
|