سودانی بڕیارە کۆتایەکە لەسەر مووچەی مانگی 8 دەدات
نها نیوز - هەواڵەکان
سەبارەت بەوەی ئایا ئەمڕۆ سودانی ناردنى پارەکەی هەرێم واژۆ دەکات؟ بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت "چاوەڕێین".
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە میدیا کوردییەکانی وتووە "چاوەڕوانین ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بەڵێنی ناردنى پارەکەی هەرێم واژۆ بکات".
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان دەڵێت؛ 120 ملیارەکە ئامادەیە، تەنانەت 120 ملیاری مانگی نۆش ئامادەیە.
جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو محەمەد شیاع سودانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چاوی کەوت بە وەزیرە کوردەکان و بەشێوەی زارەکی بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی پێدان.
هەروەها، پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نییە، بەڵام ئەو بابەتە گرفت نییە و هاوشێوەی جارەکانی ڕابردووە.
|