گەورەترین گورز بەر عێراق کەوت
نها نیوز - هەواڵەکان
روانگه‌ی ئیكۆ عێراق رایگەیاند بەهۆی ئەوەی نرخی نه‌وت بۆ 60 دۆلار داده‌به‌زێت و كۆرتهێنانی دارایی له عێراق زیاد ده‌كات و بەوەیش داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه و خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه روانگه‌ی ئیكۆ عێراق له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکراکرد "چیتر داهاتی نه‌وت به‌شی خه‌رجییه‌كانی مانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت ناكات كه مانگانه نزیكه‌ی 11 ترلیۆن دیناری عێراقییه كه به‌شێكی زۆری بۆ مووچه ده‌ڕوات".
پەیوەست بەهۆکارەکەیەوە، روانگه‌ی ئیكۆ عێراق پێشبینیشی كردووه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 60 دۆلار دابه‌زێت.
ئیکۆ وتوشیەتی "به‌پێی نرخی ئێستای نه‌وت، داهاتی نه‌وتی عێراق له ئێستادا 10 ترلیۆن دینار تێناپه‌ڕێنێت و داهاتی نانه‌وتی عێراقیش زیاتر نییه له 2 ترلیۆن دیناری مانگانه".
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی روانگه‌ی ئیكۆی عێراق، به‌هۆی زیادبونی به‌رهه‌می نه‌وتی جیهان و ره‌وانه‌وه‌ی نیگه‌رانییه جیۆسیاسییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نرخی نه‌وت له چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆ 60 دۆلار داده‌به‌زێت.
|