وادەی تەمویلی مانگی 8 و ناردنی 120 ملیار دینارەکەی هەرێم راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە سودانی رایگەیاندووە هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی مووچە نەماوە. سەبارەت ناردنی داهات و تەمویلی مووچە، ناوبراو دەشڵێت "هەفتەی داهاتوو 120 ملیارەکە دەنێردرێت و بەغداش تەمویلی مووچە دەکات".
شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند "نەوت هەناردە دەکرێت، تا هەناردەکردن بەردەوام بێت رێککەوتنیش بەردەوامە".
وتیشی "لەسەر داهاتی نانەوتی گفتوگۆ بەردەوامە و رێککەوتن نزیکە".
میرزا ئاشکراشیکرد "هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ".
هەر بەوتەی ناوبراو "پاش ئەو ناردنە حکومەتی عێراقیش مووچەی مانگی 8 دەنێرێت".
"کەواتە هەموو ئەگەرو زانیارییەکان پێمان دەڵێن؛ هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8 دێت". ئەندامەکەی پێشووی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وا دەڵێ
|