هەناردەی نەوتی هەرێم گورزێکی کەمەرشکێن لە تورکیا دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی بارزگانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، کە بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، هەناردەی وڵاتەکەی بۆ بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی پار، دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردووە.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە نۆ مانگدا بڕی هەناردەکان نۆ ملیار و 529 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمساڵ لەهەمان ماوەدا ئەو ژمارەیە بۆ حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
هاوکات سەرەڕای ئەم پاشەکشەیەش، عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا بە گەورەترین کڕیاری کەلوپەلی تورکی لەنێو وڵاتانی دراوسێدا دادەنرێن، کۆی گشتیی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێی لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بەڕێژەی 3.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 20 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
|