نها نیوز – هەواڵەکان
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ئاشکرای دەکات، تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كراوه. لەبارەی نەوتی سپیشەوە دەڵێت "هەفتوی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکەین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم له لێدوانێكدا بە میدیای پارتی راگەیاند "تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندی جەیهان کراوە، بەشێوەیەک لە 11 ڕۆژی ڕابردوو، ڕۆژانە نزیکەی 190 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ لە بەندەری جەیهان کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، کە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی هەیە هەرێمی کوردستان 50 هەزاری بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاری دەهێنێت".
لەبارەی ئەوەی ئایا بۆ ماوەیەکی کاتی هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرابوو؟ ناوبراو ئاشکرایکرد "دوای ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ لە 3ی تشرینی یەکەمی 2025، ئێمەی ئاگادارکردەوە کە هەندێک لە کۆگاکانی بەندەری جەیهان پڕبوون، هەناردەکردنی نەوت بۆ ماوەی 10 کاتژمێرێك ڕاگیرا، هەروەها لە 6ی تشرینی یەکەم داوای‌کرد ڕێژەی هەناردەکردن کەمبکەینه‌وه؛ چونکە دووبارە کۆگاکان پڕببون".
وەک كه‌مال محه‌مه‌د دەڵێت "كێشه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌باره‌ی ته‌وتین، داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه بوو، بۆ ته‌وتین به هه‌ژماری من قایلن"، ئەو وتیشی "له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه".
کەمال محەمەد دووپاتیشیکردوە، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم "نه‌وت بوو". هەروەها پێشبینی ناکات تاوەکو هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت، هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه دروست ببێت.
"له‌م مانگه‌دا له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست به پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان‌دا ده‌كه‌ین، له هه‌فته‌یه‌ك تا 10 رۆژی دیكه پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه ده‌ستپێده‌كات". وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم وای وت