لە بەغداوە دڵنیایی لە پێدانی مووچە درا
نهانیوز-هەواڵەکان
لە بەغداوە دڵنیایی لەمسۆگەر بوونی مووچەی 2026 درا و راوێژکارێکی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتی دارایی لە مانگی تەمموزی رابردودا دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 کردووە، دوای تەواوبوونیشی دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ رۆژنامەی "الصباح" دڵنیایدا لە توانای حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی تەواوەتی مووچەی ساڵی 2026 و دەشڵێت: هەر قسەیەک بەپێچەوانەوەی ئەمە دروستكردنی ژاوەژاوە.
وتیشی "ئەو دواکەوتنە سنوردارانەی کە لە چەند مانگی رابردودا روویانداوە تەنها بەهۆی هۆکاری تەکنیکی و رێکاریی بووە، هیچ پەیوەندییەکی بە لاوازی بودجە یان دۆخی دارایی گشتییەوە نییە".
ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵاتی دارایی لە مانگی تەمموزی رابردودا دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 کردووە، دوای تەواوبوونیشی دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای خۆشی دەربڕیوە بەوەی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت.
|