هەرێم لەبارەی مووچەوە پەیامێکی بۆ سودانی نارد
نها نیوز – هەواڵەکان
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سودانی بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت مووچە بنێرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی وت "بەغدا هیچ بیانوویەکی بەدەستەوە نەماوە کە مووچە نەدات".
وتیشی "هەولێر و بەغدا ئێستا رێککەوتوون و مووچە بەردەوام دەبێت. هەروەها بەپێی رێککەوتنەکە بێت مووچەکانی ئەمساڵ هەمووی دەدرێن".
شاخەوان عەبدوڵا ئاشکراشیکرد "سودانی بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت مووچە خەرجبکات".
|