ئابوری

مەرجی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا دوا زانیاریی لەبارەی هاتنی مووچەی مانگی8 ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هیچ کێشەیەک بۆ مووچە نەماوە و ناردنی مووچەی مانگی هەشتیش ئاسانە و تەنها پێویستە هەرێم داهاتی نانەوتی بنێرێت بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بەغدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەغدا لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەر داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە  و ناکۆکییەکان کۆتایی پێ دەهێنین.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، هیچ کێشەیەک بۆ مووچە نەماوە و ناردنی مووچەی مانگی هەشتیش ئاسانە و تەنها پێویستە هەرێم داهاتی نانەوتی بنێرێت بۆ بەغدا.

هەر بە پێی زانیارییەکان، 48 ملیار داهاتی نانەوتیی سلێمانی ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەرووی خۆیان دەکەن تاوەکو رەوانەی هەولێری بکەن.

نها ئەوەشی زانیوە، لە ئێستادا 48 ملیارەکەی سلێمانی ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەرووی خۆیان دەکەن تاوەکو رەوانەی هەولێری بکەن تاوەکو بخرێتە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

ئەمڕۆ 5ی 10ی 2025، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز هات و مووچەخۆران چاوەروانی هاتنی مووچەی مانگی 8 دەکەن.

 
2025-10-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.