هەرێم بڕیاری لە دابەشکردنی مووچەیەک دا
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 دابەش دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 5ی ئۆکتۆبەری 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(9) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەمە بەرواری (6)ی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەوەش هاتووە "لەم مانگەدا، نزیکەی (97٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لەرێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن".
|