ئابوری

لەبارەی مووچەی مانگی 8 زانیاری نوێ گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

بە پێی زانیارییەکان  بەغدا وردبینی لیستی مووچەی مانگی9 ی تەواو کردوە و بۆ مووچەی مانگی هەشتیش، سبەینێ ڕاپۆرتی میزان موراجەعەی، تەواوی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێم  شەفافانە بۆ بەغدا دەنێردرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم  لەبارەی مووچەی مانگی9 رایگەیاند، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 9 لە بەغدا تەواو بووەو لیستەکە بێ کێشە بووە، لەبارەی مووچەی مانگی 8 زانیاری نوێی ئاشکرا کر د و وتی "سبەی یەکشەممە ڕاپۆرتی میزان موراجەعەی، تەواوی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت شەفافانە بۆ بەغدا دەنێردرێت.

سەرچاوەکە وتیشی،  تەواو کردنی وردبینی کردن هەنگاوی یەکەم بووە و هەنگاوی دووەم  ناردنی میزان موراجەعەی مانگی هەشتە لە لایەن هەرێمەوە ئەو هەنگاوەش سبەی یەکشەممە دەنرێت و ڕاپۆرتی میزان موراجەعەی، تەواوی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت شەفافانە بۆ بەغدا دەنێردرێت.

بە پێی زانیارییەکان هەرێم دەبێت ناردنی 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا رەوانە بکات، بۆ ئەوەش  وەزارەتی دارایی و ئابووریی  هەێم  بەچڕی دەستی بە کۆکردنەوەی داهات کردووە، هەفتەی داهاتوو تەواوی پارەکە ئامادە دەکرێت.

دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بێ دواکەوتن خەرج بکرێن و ئەمساڵ هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.

 
2025-10-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.