ئابوری

چوار کێڵگەی نەوتی دیکەی کوردستان کەوتە کار و گرێبەستەکە کاراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

گرێبەستەكانیBPـی بەریتانی لەبواری نەوت و غازدا كاراكرا و بەوتەی وەزیری نەوتی هەرێم (328 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە دەستپێكی گرێبەستی پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركوكە لەلایەن ئەو کۆمپابیایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، گرێبەستی پەرەپێدانی 4 كێڵگەی نەوتی كەركوك و نۆژەنكردنەوەی دامەزراوە غازییەكانی ئەو پارێزگایە كارا كرا، كۆمپانیای نەوتی باكور و كۆمپانیای غازی باكور پێكەوە كاراكردنی گرێبەستەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (بریتش پترلیۆمBP)ـی بەریتانی واژۆکرد كرد.

لەوبارەیەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كە سەرپەرەشتی واژۆکردنی دەستپێكردنی كارەكەی كرد رایگەیاند "وەزارەتەكە سورە لەسەر زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و غاز لە كەركوك، ئەمەش بۆ پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی و دابینكردنی پێداویستییەكانی سوتەمەنی".

غەنی وتیشی "گرێبەستی پەرەپێدانی چوار كێڵگەكەی كەركوك گرێبەستێكی ئومێدبەخشە و كێڵگەكانی (كەركوك بە هەردوو قوبەی ئاڤانا و بابا گوڕگوڕ- جەمبور- بای حەسەن- خەباز) لەخۆدەگرێت؛ ئەمە لەپاڵ نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی كۆمپانیای غازی باكور بەمەبەستی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز بۆ دابینكردنی سوتەمەنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا".

وەک وەزیری نەوتی بەغدا دەڵێت "تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی بەرایی بریتییە لە (328 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە وەكو دەستپێكی گرێبەستەكە، ئەمە هاوكات لەگەڵ پرۆسەكانی پەرەپێداندا، وەزارەت دەیەوێت هەم بەرهەمهێنانی نەوتی خاو كەركوك بەرزبكاتەوە هەم وەبەرهێنانیش بكات لە غازی هاوەڵدا".

خاڵێکی دیکە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، راكێشانی دەستی كار لە سنوری كەركوك و ئەو پارێزگایانەی كە لێیەوە نزیكن دابیندەکات، لەگەڵ فەراهەمكردنی سوتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی كارەباو پیشەشازییە ناوخۆییەكانی تر.
 
2025-10-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.