ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر مووچە بڕیاریدا
نها نیوز – هەواڵەکان
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی دەوڵەت یاداشتی کۆتایی خۆی لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەکردووە، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە، دەبێت نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش واژۆی یاداشتەکە بکات، ئینجا دەینرێن.
میدیای پارتی رایگەیاند "بەهۆی ئامادەنەبوونی هەردوو نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا و واژۆنەکردنی یەکێکیان لەسەر ئەو ڕەشنوسەی ئەنجومەنی دەوڵەت وەک ڕاوێژی یاسایی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەی کردووە؛ ئەنجومەنەکە ڕەوانەکردنی ڕەشنوسەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دواخست".
هەر بەپێی ئەو میدیایە، ئەنجومەنی دەوڵەت بە پێویستی زانیوە؛ نوێنەرانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش واژۆ لەسەر ڕەشنوسەکەیان بکەن، دواتر ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەتی عێڕاق بۆ یەکلاییکردنەوەی لایەنە یاساییەکەی پرسی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام هەردوو نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار نەبوون.
|