ئابوری

تەیف سامی بۆ مووچەی مانگی حەوت 48 کاتژمێر دەدات بە هەرێم

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، مووچەی مانگی تەمموزی/7ـی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە و تەیف سامیش داوای کردووە لە 48 كاتژمێردا هەرێم نەوتەكەی رادەست بكات.

ماڵپەری "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادەرەوە لە وەزارەتی دارایی عێراق  رایگەیاندووە "پارەی کاش ئامادەیە بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوانی رەزامەندی وەزیری دارایی دەكات بۆ رەوانەكردنی، ئەویش مەرجی هەیە".

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد "مەرجی وەزیری دارایی عێراق بۆ رەوانەكردنی مووچە، پابەندبونی حکومەتی هەرێمە بە رادەستكردنی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی لە ماوەی 48 کاتژمێردا".

لەبارەی مەرجی دووەمی تەیف سامیش، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق وتویەتی "لەگەڵ چارەسەرکردنی پرسی داهاتی ناوخۆ، دەبێت هەرێم ئەو چارەسەرە یاساییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە دەردەچێت، قبوڵیبکات".
 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.