پێشنیارێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی شەش مووچەکەی ئەمساڵ راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح پێشنیارێک بۆ حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم دەکات و دەڵێت "به‌نوسراوێكی فه‌رمی نه‌وته‌كه هه‌نارده بکە و به‌گه‌ره‌نتی 16 دۆلار، ئەگەر نا شەش مووچەکە دەکەوێتە نێو بانگەشەی هەڵبژاردن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێرناوی (گرێ گه‌وره‌كهی نه‌وت) نوسیویه‌تی "عێراق ده‌ڵێت 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بدرێت و ئه‌مه به‌نوسراوی فه‌رمی ده‌كه‌ین، هه‌رێم ده‌ڵێت؛ ڕێككه‌وتنی سێ قۆڵی (كۆمپانیا و هه‌رێم و عێراق) له‌كاتی ناكۆكی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كلایی بكاته‌وه، عێراق ناچێته ژێرباری و ده‌ڵێت؛ به‌یاسای عێراقی".
عەلی حەمەساڵح پێشنیارێک دەکات و دەڵێت "هه‌رێم به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی نه‌وته‌كه هه‌نارده‌بكات و به‌گه‌ره‌نتی 16 دۆلار، ئه‌مه هاوكار ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داهات".
"دواخستنی خزمه‌ت ناكات، ده‌كه‌وێته نێوبانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، دواتریش حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، كه‌واته كێشه‌كه بۆ مووچه‌ی شه‌ش مانگه، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی شه‌ش مانگ نه‌درێت، به‌دیلی هه‌رێم چیه؟". بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست وایوت
|