نرخی زێڕ ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی زێر بەردەوامە لە تۆمارکردنی ئاستی پێوانەیی و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 654 دۆلاری تێپەراند.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێر بە سێ هەزار و 654 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوودا بەرێژەیەکی بەرچاو روی لە بەرزبوونەوە کردووە.
هاوکات نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
زێڕی عەیار 21 به 733 هەزار دینار
زێڕی عەیار 18 به 629 هەزار دینار
زێڕی عەیار 22 به 769 هەزار دینار
زێڕی عەیار 24 به 837 هەزار دینار
|