ئابوری

شاندە سێ قۆڵیەکە بۆ مووچە؛ لەسەر گرێبەستێکی نوێ رێککەوتن

نها نیوز - هەواڵەکان

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر گرێبەستێکی سێ لایەنە رێککەوتوون و بەوەیش مووچەی مانگەکانی داهاتوو لەسەر ئەو رێککەوتنە دەنێردرێت.

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بەرۆژنامەنوسانی وت "لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەغدا لەسەر گرێبەستێکی سێ لایەنە رێککەوتووین کە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان ئامادەکراوە و هەرێم چەند گۆڕانکارییەکی تێداکردووە و لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکین".

حەملان وتیشی "مووچەی مانگی پێنج و شەش لەسەر رێککەوتنی پێشوو نێردرا و مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی داهاتوو لەسەر رێککەوتنی نوێ دەنێردرێت".
 
2025-09-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.