ئابوری

نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوولـی 2025 لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 592 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرز بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری شارەزایانی ئابووری پێیان وایە، هەموو هۆکارەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکەن بە تایبەتی ئەگەر هاتوو هەڵاوسان دابەزێت کە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بتوانێت خۆی لە 3600 دۆلار بداتەوە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 755.000

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 720.000

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 نە 617.000

 
2025-09-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.