وەزارەتی دارایی سبەینێ لیستی مووچەی مانگی 8 رەوانەی بەغداد دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی دەڵێت" لیستی مووچەی تەموز وردبینی تەواوی بۆ کراوە و لە چاوەڕوانی بڕیاری بەغدادیین بۆ ناردنی تەمویل".
یەکشەممە 7ی ئەیلول یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی بە میدیای یەکێتی راگەیاند" بەغداد وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا کردووە و لیستەکە پەسەند کراوە و هەر کات حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر بدات، تەمویلەکەی رەوانە دەکرێت".
هەر لەبارەی نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە مووچە میدیای یەکێتی رایگەیاندووە" لیستی مووچەی مانگی ئاب سبەی لە رێگەی شاندێکی دارایی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت".
دەشڵێت"رۆژی دووشەممە 8ـی ئەیلول شاندێکی تەکنیکی و ژمێریاری لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەبەن، هەر تێبینییەک هەبێت شاندەکە وەڵامی دارایی عێراق دەداتەوە و پاشان دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ماوەی 35 رۆژە لیستی مووچەی مانگی تەمموز رەوانەی بەغداد کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی خەرجکردنی لەلایەن بەغدادەوە یەکلانەکراوەتەوە".
|