لەبەغداوە مەترسییە جدییەکەی رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
پسپۆڕە دیارەکەی ئابووریی عێراق ئاشکرای دەکات، گرنگە بە خێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە رێککەوتن، گەرنا کێشەی نەختینە دروست دەبێت.
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووری عێراق وتی "بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئۆپێک، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و (458) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە سەرجەمی لرێگەی دەریا و باشورەوە هەناردەی کراون، بەوەش عێراق نزیكبووەتەوە لەوپەڕی توانای هەناردەکردنی خۆی کە (3.5) ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا".
ئەو پسپۆڕی ئابورییە مەترسییەکە ئاشکرا دەکات و رایگەیاند "لەبەر رۆشنایی زیادبونی پێشبینیکراوی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا، زۆر گرنگە بەخێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە".
"بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت نەوتی هەرێم و کەرکوک هەناردە بکات، كە بڕەكەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا و، بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگانە داراییانەی کە عێراق لە ئێستادا بەدەستیەوە دەناڵێنێت". مەرسومی وایوت
|