ئابوری

وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 8 راگەیەندرا

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای 33 رۆژ لە ناردنی  لیستی مووچەی مانگی 7 و دیاری نەکردنی هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی، سەرۆکی فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى رایگەیاند، لیستی مووچەى مانگی 8 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە سیستمى پەیرۆڵ ئامادەکراوە، هەفتەى داهاتوو لیستەکە رادەستى وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەکرێت.

هیوا ئەفەندى، سەرۆکی فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى ئاشکرای کرد، هەزار و 189 یەکەى ژمێریارى لە هەرێمی کوردستان هەیە، مووچەى سەرجەمیان بە سیستمى پەیرۆڵ ئامادەکراوە و رەوانەى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کراوە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 3ی8ی2025 له‌ راگه‌یه‌نراوێكيدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه،  لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردوه‌.

2025-09-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.