ئابوری

تەیف سامی‌و سودانی قسەی خۆیانکرد؛ مەترسی فەوتانی مووچەی مانگی 10و 11و 12 راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دوا قسەی تەیف سامی لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات و لەبارەی فەوتانی سێ مووچەشەوە بەوتەی ئەو ئەندامە بێت، مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن و مەترسی بۆ دروست دەبێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا دەڵێت "تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆتا کۆبوونەوەدا بە راشکاوی وتوویەتی؛ من مووچە بە گۆترە نانێرم، هەموو شتێک بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران دەوێت، چونکە نامەوێت لە داهاتوودا توشی بەرپرسیارێتی یاسایی ببمەوە".

لەبارەی مووچەی مانگی حەوتیشەوە، ئەندامەکەی یەکێتی لەپەرلەمان ئاشکرایکرد "ئەگەر رێککەوتن نەکرێت مووچەی مانگی حەوتیش نایەت، سودانی وتوویەتی؛ مووچەی مانگی شەش ئاخر مووچەیە، بەبێ رێککەوتنیش یەک مووچەی تر نانێرم، ئەگەر رێکنەکەوتین ئەوا دەدرێتە دادگای فیدراڵی و ئەو یەکلایی دەکاتەوە".

سەبارەت بە فەوتانی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ، بەوتەی یاروەیس "مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، کە ئەگەری هەیە مووچەی ئەو سێ مانگە بکەوێتە مەترسییەوە و رەنگە بکەوێتە ساڵی داهاتوو، عێراق خۆی کێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت لەماوەی چوار مانگدا مووچەی شەش مانگ بنێرێت".

 
2025-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.