ئابوری

دارایی هەرێم لەسەر پارەی 12 مووچە داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم داوای پارەی 12 مووچەی خانەنشنینان دەكات لە عێراق، ئەویش بەپێی یاسایی یەکگرتووی فیدراڵە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەشرەف فازیل بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی ئاشکرایکرد "ئەو خانەنشینانەی شایستەن 12 مووچە وەك پاداشتی مۆڵەتی كۆكراوە وەربگرن، تائێستا ئەو مووچانەیان بۆ خەرجنەكراوە".

وتیشی "وەزارەتی دارایی داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی كردووە، لیستی ناوی ئەو خانەنشینانەیان بۆ بەرزبكەنەوە، كە خزمەتیان لە 25 ساڵ زیاترە و لەسەرەتای ئەمساڵ خانەنشینبوون و شایستەی ئەوەن 12 مووچە پێكەوە وەربگرن".

گەنجینەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە ئەو 12 مووچەیە بۆ خانەنشینان خەرجبكات، هاوكات بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو كە لەهەرێمی كوردستانیش كاری پێدەكرێت، هەر خانەنشینێك خزمەتی لە 25 ساڵ زیاتر بێت، 12 مووچەی پاداشتی كۆكراوەی خزمەتی پێدەدرێت.
 
2025-09-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.