داهاتی نانەوتی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا
نها نیوز - هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش خستە سەر ژمارە حسابی بانکی ناوەندی لە هەولێر.
دەقی راگەیەندراوەکە:
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٥ ) داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٨ ی ئابی ٢٠٢٥.
|