ئابوری

نها زانیاریی نوێ لە سەرهاتنی مووچەی مانگی 6 ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دوا زانیاریی لە سەر کۆبوونەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچە  ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هەرچەند تا ئێستا شاندەکەی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام ئۆمێدمان بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیە بۆ مووچە".

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی کە لە بەغدایە لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە نها نیوز دەڵێت "ئومێدمان بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیە بۆ مووچە".

دەشڵێت "بەتەیف سامی بێت ئەو رێککەوتنەی شاندەکەی هەرێم و بەغدا کردویەتی بە نوسراو نەیباتە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام فراکسیۆنەکان فشارمان کردووە کە باسی مووچە بکرێت".

 سروە محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، تەیف سامی داوای هەموو داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات کە ئەمە بەتەواوی نایاساییە، بەڵام موماطەڵە دەکەن بە پرسەکەوە و فشار دەکەن.

وتیشی، لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێم و بەغدا تاوەکو ئێستا رێککەوتنی دەقیقیان نەکردووە، بەڵام هەرێم ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆی ئامادەیە بیدات بە بەغدا بۆ مووچەی مانگی شەش.

بڕیارە ئەمڕۆسەعات 1 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتیدەبێت لە بابەتی نەوت و موچەی هەرێمی کوردستان.

عیراق بۆچوونی وایە، بەپێی  یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت، دەبێت %50ی كۆی داهاتی رسوماتی وەزارەتەكان بنێرن و 100%ی كۆی داهاتی گومرگ و باجیش بنێرن، بەمەش گرێكوێرەی هەردوو حكومەت لەدوای دۆسییەی نەوت لەسەر جیاوازیی بڕی داهاتی ناوخۆیە كە تەسلیمبكرێت.

 هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18ی ئابی 2025 دا بڕیاریدا به‌مه‌رجی ناردنی بڕی 120 ملیار دینارو چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌ مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تا ئه‌مڕۆش 120 ملیارەکەی نەناردوە.

2025-08-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.