ئابوری

عێراق گورزێکی گەورە لە نەوتی هەرێم دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نادەستوورین.

عەلی معارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، “ئەو گرێبەستانەی لە ئێستادا لە هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان هەن، لەسەر بنەمای بەشداریکردنە، کە ئەمە نادەستوورییە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی گفتوگۆ نییە".

وتیشی "ئەگەر لێکتێگەیشتنی نوێ لەسەر بنەمای دیاریکردنی ئاسۆی قەبارەی ئابوورییەوە هەبێت، کارێکی سروشتییە”.

دەربارەی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم معارج باس لەوە دەکات "کۆمپانیاکان قەرزیان لە حکومەتی هەرێم هەیە کە دەبێت وەریبگرنەوە، بەمەش وەزارەتی نەوتی فیدراڵ گرێبەستەکان وەردەگرێت و کاریان لەسەر دەکات، بەڵام وەزارەتی نەوت ئەم پارانە ناداتەوە بە کۆمپانیاکان”.
2025-08-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.