ئابوری

شاندی هەرێم و بەغدا رێیکەوتن و 48 کاتژمێری دیکە نەوت رادەست دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

دوایین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا دەکرێت و سەرچاوەیەک لەنێو شاندی هەرێم و بەغدا رایگەیاندووە، رێیکەوتن کراوە لەسەر رادەستکردنی 120 بۆ 130 هەزار بەرمیل نەوت بەعێراق و پێویستە لەماوەی 48 کاتژمێردا حکومەتی کاربەڕێکەر رادەستکردنەکە جێبەجێبکات. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە و سەرچاوەیەکیش لەنێو شاندەکەی بەغدا رایگەیاندووە "لەسەر بابەتی هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی و تەوتینی مووچە کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان لەسەر داهاتی نانەوتی لێکتەگەیشتنی سەرەتایی لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا کراوە و پێویستە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێ بکات و به‌وه‌ش مووچه‌ی مانگی شەش ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە "به‌پێی لێكتێگه‌یشتنی نوێی هه‌رێم و به‌غدا، سه‌ره‌تا 120 بۆ 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت، تاوه‌كو رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوش 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به ‌مووچه‌ی مانگی شەشیش ئەووش خراوەتە روو "مه‌رجی ئه‌وه‌ دانراوه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ راده‌ست بكات، دوای راده‌ستكردنیشی راسته‌وخۆ رێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات".

جێی ئاماژەیە، ئەو شاندەی حکومەتی کاربەڕێکەر کەلە بەغدان هەریەک لە کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت و وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایین.
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.