ئابوری

شاندێکی باڵای هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە دەچێتە بەغدا

نهانیوز-هەواڵەکان

بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە هەرێم بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت لەسەر داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت بدرێت.

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئاب میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای هەرێم بڵاویکردەوە "حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حوزەیران ئامادە کردووە و هەر کات بڕیاردرا، دەخرێتە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی".

سەرچاوەکە وتوشیەتی، "کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەوەیە پرسی داهاتی نانەوتی تیادا یەکلایبکرێتەوە، تا گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی مووچە کۆتایی پێبهێندرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەکۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 19ی ئاب، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابینکردنی مووچەی مانگی حوزیرانیدا بەو مەرجەی هەولێر نەوت رادەست بکات و داهاتی نانەوتی لەکاتی خۆیدا رەوانە بکات.

 
2025-08-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.