مەرجەکانی بەغدا بۆ ناردنی مووچە ئاشکرابوو
نهانیوز-هەواڵەکان
حكومەتی فیدراڵ بڕیاریداوە بەمەرج مووچەی مانگی 6ی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەکات لەوانەش ناردنی 120 ملیار دینارە لە داهاتی نانەوتی.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئاب ئەنجومونی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە مەرج مووچەی مانگی شەش بنێرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی حکومەتی عێراق دوو مەرجی سەرەکی هەیە لەوانەش:
1-مه‌رجی یه‌كه‌م راده‌ستكردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی-یه كه حازره، بۆ نایده‌ن؟ ده‌بێت له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا واته تا كۆتایی هه‌فته ئه‌و داهاته بنێردرێت. ده‌بێت ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی بۆ داهاته‌كانی مانگی 7 و مانگه‌كانی دواتر دروستكراوه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا راپۆرتی كۆتایی بدات.
2-مه‌رجی دووه‌م دۆسیه‌ی نه‌وته، عێراق رایگه‌یاندووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گرێبه‌ست و كۆمپانیاكانی نه‌وته‌وه نییه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار ده‌دات، ئه‌و نه‌وته‌ی كه هه‌یه و ئێستا 235 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا، 50 هه‌زاری بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، ئه‌وه‌كه‌ی تری هه‌رچه‌نده ده‌بێت راده‌ست بكرێت.
|