لەعێراقەوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی 6 راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا نزیک بوونەتەوە و بەوەیش هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەش خەرج دەکرێت.
ئیخلاس دلێمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمیدیای حزبەکەی وت "ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی کراوە و هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی شەش خەرج دەکرێت، دواتریش لیستی مووچەخۆران بۆ مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا دەکرێت".
بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی سێشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، چاوەڕوان دەکرێت تەیف سامی ئەو ڕاپۆرتە بخاتە بەردەم سودانی کە لەلایەن لیژنەکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا کراون، تاوەکو بڕیارێک لەبارەی مووچەوە بدات.
|