هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی ڕێککەوتن
نهانیوز-هەواڵەکان
هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی مانگەکانی دیکە ڕێکەوتن و بڕیاریشە ئەمڕۆ یان سبەی داهاتی نانەوتی بۆ موچەی مانگی شەش بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
میدیای یەکێتی لەسەرچاوەیەکی وەزارتی دارایی بڵاویان کردووەتەوە کە " هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی مانگەکانی دیکە ڕێکەوتوون".
راشیانگەیاند"بڕیاریشە ئەمڕۆ یان سبەی داهاتی نانەوتی بۆ موچەی مانگی شەش بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".
جێی ئاماژەیە، لەگەڵ ئەوەی بەبەردەوامی كاتی ناردنی مووچە دیاریدەكرێت، بەڵام مووچەخۆران نیگەرانن تاوەكو مووچە وەردەگرن، چونكە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە ١٣-٨-٢٠٢٥حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوەو بەشێکی رێككەوتنەكە هەناردەکردنەوەی نەوت بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی (٥٠) هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
هەوەها بەغدا لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا حكومەتی هەرێم رەزامەندی داوە بۆ مانگی حوزەیرانیش ١٢٠ ملیار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات.
|