ئابوری

تورکیا کوردستان دەکات بە ئامانج و لەسەر نەوت داوایەکی قورس لە عێراق دەکات

 نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی داوای کردووە ئەو پێشنیارە نوێیەی کە خراوەتە روو لەبارەی نەوتەوە تاوەکو ڕێککەوتنی لەسەر بگرێت،  دەبێت میکانیزمی دڵنیابوون لە بەکارهێنانی تەواوەتی بۆری نەوتی کەرکوک - جەیهان لەخۆ بگرێت.

ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا ئاشکرایکرد "بۆریی نەوتی کەرکوک - جەیهان توانای نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لەکاتی کارکردنیدا بە تەواو بەکارنەهێنراوە".

لەبارەیەوە تورکیا داوای لە عێراق کردووە، دەبێت لە ڕێککەوتنە نوێیە پێشنیازکراوەکە دڵنیایی لە بەکارهێنانی تەواوەتی بۆری نەوتی کەرکوک - جەیهان بدات.

ئەوەیش لەکاتێکدایە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی کەرکوک - جەیهان لە ساڵی 2023ەوە ناچالاک بووە، ئەمەش دوای ئەوەی عێراق لە فەرەنسا سکاڵای تۆمار کردبوو، دواتر دادگای ناوبژیوانی پاریس بڕیاری دا تورکیا یەک ملیار و نیو دۆلار بداتە بەغدا.

هەروەها لەبارەی تەواو بوونی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا کە لەساڵی 1973 واژۆکراوە، ئەنقەرە ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە لە مانگی تەممووزی 2026 کۆتایی دێت، عێراقیش پێشنیازی درێژکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە دەکات بۆ ئەوەی نەوت لەوێوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات. 
 
2025-07-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.