لە عێراقەوە بۆ مووچە بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
روانگەیەکی ئابووری عێراقی ئاشکرایکرد، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم گەیشتووەتە (120) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، بەڵام بەراورد بە ماوەکانی رابردوو بڕەکەی بەدەیان هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، روانگەی ئابووری "ئیکۆ عێراق" لەمیانی بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەئەنجامی ئەو هێرشانەی کە ژێرخانی نەوتیان کردە ئامانج، بەرهەمی هەرێم بۆ (81) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە و، بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی (120) هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
روانگەکە پێشبینیشی کردووە، تا کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو، تێکڕای بەرهەمهێنان بگاتە (280) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەم ئاستە نزیکە لە ئاستی بەرهەمهێنانى پێش هێرشەکان.
ئیکۆی عێراق لەکۆتایی بەیاننامەکەدا وادەی دەستپێکردنەوەی نەوتی ئاشکراکردووە و، دەڵێت "تائێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان وەزارەتی نەوت و هەرێم نەکراوە، سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە".
|