دوو داوا گەورەکەی بەغدا لەسەر مووچە لە هەرێم؛ راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەگوێرەی بەدواداچونە میدیاییەکان، بۆ ناردنی مووچەمی مانگی شەش وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق داوای لە هەرێم کردووە؛ بەپەلە داهاتی نانەوتی و ئەو بڕە نەوتەی لەسەری رێککەوتون بۆ عێراقی بنێرن.
لە بەدواداچونێکدا میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، لە ئێستادا وردبینی لە مووچەی مانگی 6 كۆتایی هاتووە و حكومەتی هەرێم لەهەوڵی كۆكردنەوەی داهاتە تاوەکو بۆ بەغدای بنێرێت.
ئاماژە بەوەشداراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 7 لە كۆتایی ئامادەكردن دایە، بۆیە ئامادەكردنەكەشی دواكەتووە، چونكە بەشێك لە فەرمانگەكان لیستی نوێی مووچەیان بە لێبڕینی 3% تەواو نەكردووە و لە چەند ڕؤژێكی كەمدا ئەوانیش ئامادەی دەكەن".
لەبارەی مووچەی مانگی شەشیشەوە، بەدواداچوونەکان ئاشکرایانکردووە "وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات بەپەلە داهاتی نانەوتی بۆ عێراق بنێرن".
وتراویشە، ئەو بڕە نەوتەی لیژنەكان لەسەری ڕێككەوتوون ئەویش رادەست بکرێت؛ تاوەکو بارودۆخی كیڵگەكان ئاسایی دەبنەوە.
بەم پێیە بێت، داواکارییەکانی بەغدا ئەو دوو داوایەیە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 6 بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرین.
|