وادەی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ کێشە مووچە راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
میدیایەکی یەکێتی بڵاویکردوەتەوە، کۆتایی هەفتە پڕۆسەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی گەلی کوردستان کە میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە رایگەیاند "لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پرۆسەی تەسلیمكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەكۆمپانیای سۆمۆ دەستپێدەكات".
ئاماژەی بەوەشداوە، حكومەتی هەرێم هەنگاوە كردەییەكانی بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت دەستپێكردووە.
هەر بەگوێرەی هەواڵەکەی کەناڵی گەلی کوردستان، هەر لەم هەفتەیەدا نەوت و داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش و لیستی مووچەی مانگی حەوتیش رادەستی بەغدا دەكرێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێمی تەواو کردووە.
|