کۆمپانیا بەناوبانگەکەی نەوت کەیسێکی گەورە و مەترسیداری عێراقی ئاشکراکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژە بەوە دەکات کەلە بەندەرە فەرمییەکانى عێراقەوە نەوت بەقاچاخ دەبرێت، ئەو کۆمپانیا ئەوەشی خستووەتە روو کە پێویستە حکومەتى عێراق رێگریى لە کەشتییە سێبەرەکان بکات کە نەوت بار دەکەن.
کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" لە نوسراوێکدا کە واژۆی نزار عەلى شەتڕى، بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاکەى پێوەیە و بۆ دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق ناردووە، دەڵێت "ئەو کەشتییانەى نەوتى قاچاخى عێراقیان پێدەگوازرێتەوە بێناونیشانن و لەژێر سیستمى چاودێرى جیهانیدا نین، بۆیە بەئاسانى رێڕەوى خۆیان دەگۆڕن و خۆیان لە رادارەکان ون دەکەن".
ئەوەش هاتووە "کەشتییەکان لە بەندەرى ئوم قەسر و خۆر زوبێرەوە نەوت باردەکەن و هیچ پشکنینێکیان بۆناکرێت، ئەو کەشتییانە بە کەشتى سێبەر ناودەبرێن، ناویان لە لیستى ئەو کەشتییانەدا نییە کە لەو دوو بەندەرە بە فەرمیى بار باردەکەن، هەروەها ناویان لە لیستى ئەو کۆمپانیا و کەشتییانەشدا نییە کە تایبەتن بە گواستنەوەى نەوت، ئەوەش ئەو گومانانەى زیاتر کردووە کە چالاکییەکانیان نایاساییە".
کۆمپانیاى سۆمۆ لەنوسراوەکەیەدا داوای لە حکومەتى عێراق کردووە، لێکۆڵینەوە لەو کەشتییانە بکات و رێگە نەداتى لە بەندەرەکانى کار بکەن.
|