شارەزایەکی ئابووری هۆکارەکانی دابەزینی دۆلار ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی ئابووری، پەیوەندی نێوان دارمانی دۆلار وهەڵبژاردن ئاشکرا دەکات ودەڵێت "هۆکارەکانی دابەزینی دۆلار زۆرن، یەکێکیان پەیوەندی بە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە."
مەنارعوبێدی شارەزای ئابوری، دەڵێت "بەمەبەستی دابینکردنی خەرجییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن، خستنەڕووی دۆلار زیادی کردوە."
ئەو شارەزایە ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هەڵبژاردن، خەرجییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن زیادیان كردووە، ئەم خەرجییە زۆرجار لە یەدەگی دۆلارەوە دابین دەکرێت، ئەمەش پێویستی بە گۆڕینی بڕێکی زۆر لەو یەدەگانە هەیە بۆ دینار بەمەبەستی دابینکردنی خەرجییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بەمەش خستنەڕووی دۆلار زیاد دەکات.
مەنارعوبیدی شارەزای ئابووری لە بابەتێکدا 10هۆکاری پشت دابەزینی دۆلار ئاشکرا دەکات :
1- داكشانی ئابوری و پاشەكشێی متمانەی بەكاربەران
2- راوەستانی خەرجییەکانی وەبەرهێنانی حکومەت
3- توندکردنەوەی چاودێریی لەسەر دەروازە سنورییەکان
4- گۆڕینی بازرگانان بۆ سیستمی بانکی فەرمی
5- پاشەكشێی پرۆسەكانی دووبارە هەناردەكردنەوە
6- پاكتاوی شایستەی کۆمپانیا گەورەکان بە بەرهەمە نەوتییەکان لەبری پارەی کاش
7- ئامادەکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن
8- زیادبوونی ژمارەی سەردانکەرو هاتنی بیانییەكان
9- راوەستانی بازرگانی نایاسایی لە ئەنجامی داخستنی سنور لەگەڵ سوریا
10- کەمبوونەوەی دراوی دەرچوو و كێشانەوەی بەشێكی لە بازاڕدا
|