ئابوری

لەهەرێمەوە وادەی بڕیاردان لەسەر مووچە درا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەوتەی پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان، ئەگەر هەرێم 120 ملیار دینار و 100 هەزار بەرمیل نەوت بدات بە عێراق ئەوا؛ رۆژی یەكشەممە بڕیار لە مووچە دەدرێت.  

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتار و بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند "ئەمڕۆ توانای بەرهەمهێنانی نەوت دەگاتە 125 هەزار بەرمیل، دەبێت تا كۆتایی هەفتە بگاتە 150 هەزار بەرمیل، لەمە دەبێت 100 هەزار بەرمیلی بدرێت بە عێراق و هەناردەی نەوت بە بۆریی دەستپێبكاتەوە، (50 هەزار) بەرمیلی رۆژانەش بۆ بەكاربردنی ناوخۆی هەرێم دەبێت".

وتیشی "واتە دەبێت ئێستا حكومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی لە سبەینێ و دوو سبەینێدا بدات و 100 هەزار بەرمیل نەوتیش بدات".

ناوبراو ئاشکراشیکرد "رۆژی یەكشەممە بڕیار لە موچەی مانگی شەش دەدرێت، كەواتە تۆپەكە لە گۆڕەپانی حكومەتی هەرێمدایە".
2025-07-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.