پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاووییەکان نەبێ کەمێک دادەبەزن بە ( 1- 3 ) پلە وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاشکراشی دەکات سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : 48 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 50 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 49 پلەی سیلیزی
|