ئابوری

نرخی زێڕ دادەبەزێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەمموزی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 338 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزم بووەوە.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪30 باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.

هاوکات، ئەگەری رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەوروپا و ئەمریکا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، رۆژی هەینی نرخی زێڕی دابەزاند.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 556 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 21 بە 649 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 22 بە 680 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 24 بە 743 هەزار دینارە

 
2025-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.