ئابوری

ئەمڕۆ شاندێکی بەغدا بۆ پرسی نەوت دێتە هەولێر

نهانیوز-هەواڵەکان

بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بیرە نەوتییەکان و خەملاندنی قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم شاندێکی بەغدا سەردانی هەولێر دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025, شاندێك لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەكات، شاندەكە ئەو لیژنەیەیە كە هەڵسانگاندن بۆ بیرە نەوتەكان دەكات و قەبارەی هەناردەكردنەوە دیاری دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا راپۆرتی خۆیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ئامادەبکەن، دواتر لیژنەكە راپۆرتەکە ئاراستەی سەرووی خۆیانی بکەن.

هەروەها جگە لە راپۆرتی نەوت، لیژنەیەك بۆ بابەتەكانی پشكی بەغدا لە داهاتی نانەوتی و بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و نەمانی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە راپۆرتیان دەبێت، هەروەها دەبێت لە ماوەی 10 بۆ 15 رۆژ کارەکانیان تەواو بکەن.

لیژنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لە هەماهەنگی بەردەوامن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی گەڵاڵەی پەسەندکراو لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی مووچەکانی مانگی شەش و حەوت بەستراوەتەوە بە دەستپێکردنەوە هەناردەکردنی نەوت.

 
2025-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.