نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی تەمموز نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 68 دۆلارو 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت ، هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 65 دۆلارو 16 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەم ئاستانە کەمترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی 3 هەفتەی رابردوودا، ئەگەری خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەسەوە، هەروەها گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت هێناوە.
هاوکات بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەرێنی سەبارەت بە دۆخی ئابووری ئەمریکا و چین بە گشتی کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخەکانی نەوت دادەنێن.
|