ئابوری

دابەزینی نرخی زێڕ بەردەوامە

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای ئەو هەڵکشانە گەورەیەی لە ناوەڕاستی هەفتەدا بەخۆیەوە بینی، نرخی زێر ڕووی لە دابەزین کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 3352 دۆلار دابەزی ئەویش دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هەڵکشانێکی گەورەی تۆمارکرد و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 3438 دۆلار.

نرخی ئەمڕۆی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 560 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 654 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 748 هەزار دینار

 
2025-07-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.