ئەو هەواڵەی دڵی هەموان خۆشدەکات لەسەر مووچەی مانگی 6 و 7، گەیشت
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی ئەندامێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، بەغدا سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی هەرێمە و لیستی مانگی حەوتیش دەنێردرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمە".
وتیشی "کێشەی نەبوونی نەختینە هەبوو لە ئێستادا نەختینەی پێویست بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق ئامادەکراوە".
سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوتی هەرێمیش سروە محەمەد ئاشکراشیکرد "وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەیە و دوای تەواوبوونی رەوانەی بەغدا دەکرێت".
ئەوەیش لەکاتێکدایە، دوای 82 رۆژ لە نەناردنی مووچە، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 974 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم و بەپێی لیستی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی هەرێم؛ سبەی هەینی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران دەکرێت.
|