بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مووچەیەکی دیکە ئاشکراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
کۆمپانیای “DNO”ی نەرویجی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان پێش هێرشە درۆنییەکان ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای “DNO”ی نەرویجی تێکرای ئەو نەوتەی ئاشکراکرد کە ڕۆژانە پێش هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەرهەمیان دەهێنا.
کۆمپانیاکە وتوشیەتی "لە مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ئەمساڵ و پێش هێرشە درۆنییەکان، رۆژانە بە تێکڕا 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوتمان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێناوە".
ئاماژەی بەوەشدا، پشکی کۆمپانیاکە لەو بڕە نەوتەی بەرهەمیهێناوە 18 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.
لەلایەکیبدیکەشەوە DNO دەشڵێت "بەراورد بەهەمان کاتی ساڵی ڕابردوو، بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگە نەوتییانەی کۆمپانیاکە کاریان تێدا دەکات، 6.3% دابەزیوە".
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەو کۆمپانیا نەرویجییە کەلە كێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و پێشخابوور کار دەکات "لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە درۆن هێرشیان کرایە سەر و بەهۆیەوە کۆمپانیاکە بڕیاری دا تا ئارامبوونەوەی دۆخی ئەمنی، بەرهەمهێنانی نەوت ڕابگرێت".
|