ئابوری

کەی پارە دەگات ولیستی مووچە رادەگەیەندرێت؟

نهانیوز-هەواڵەکان

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار نەناردنی پارەی مووچە لەمڕۆدا لەلایەن بەغداوە هۆکاری تەکنیکی بووە و سبەی لەگەڵ دەستپێکی دەوام پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت و لیستی مووچە رادەگەیەندرێت.

میدیای پارتی لە زاری سەرچاویەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە " بڕیارە سبەی تاوەکو نیوەڕۆ بەغدا پارەی مووچەی مانگی 5 ( بڕی 960 ملیار دینار) بۆ هەرێم بنێرێت و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت''.

ئاشکراشی کرد کە تەنیا لەبەر هۆکاری تەکنیکی ئەمڕۆ پارەکە نەنێردراوە وکێشەی دیکەی نییە.
 
ئاشکراشیکردووە کە  ''هەر سبەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 6 دەستپێدەکات، دواتر لیستەکە رادەستی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت و هەر سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهات و خەرجی مووچەی مانگی 6 و مانگەکانی دواتر و رێکارەکان تاوتوێ دەکەن''.
 
لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی ئایار، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ''هەر سبەی دوای گەیشتنی پارەکە، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار رادەگەیێندرێت، لیستەکە بە هەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت و هەوڵدەدرێت لە کەمترین کاتدا مووچەی هەموو فەرمانبەران دابەشبکرێت''.
 
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.